ژنێكی بێلانه دوای مردن زیاتر له 800 هه‌زار دۆلاری له‌دوای خۆی به‌جێهێشت
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی ئۆریگن، كه له ناو كه‌سانی بێلانه‌دا ده‌ژیا و خه‌ڵك ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ ده‌كرد، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت خاوه‌نی زیاتر له 800 هه‌زار دۆلار بووه له یه‌كێك له بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، "كاسرین بۆن" له مانگی كانوونی دووه‌می 2020 له ته‌مه‌نی 49 ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت، كه خاوه‌نی 884 هه‌زار و 407 دۆلار بووه.
باوكی ئه‌و ژنه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "كاسرین" به‌ده‌م كێشه‌ی ده‌روونییه‌وه ده‌یناڵاند و یه‌كێك بوو له به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌مانتوانیوه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ین، هه‌ر چه‌نده چه‌ندین جار هه‌وڵمان داوه بیدۆزینه‌وه.
جاك سبیتهێل، باوكی "كاسرین"بۆ كه‌ناڵی "كه‌ی گی ده‌بڵیو نیوز" گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار ده‌هێنا، ده‌ستبه‌رداری كچه‌كه‌م بووین، به‌ڵام نه‌ده‌بوو وابكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه".
گوتیشی: "پێم وایه ئه‌و بڕه پاره‌یه، له‌لایه‌ن دایكی، كه له ساڵی 2016ـه‌وه مردووه، بۆ هه‌ژماری بانكی "كاسرین" نێردراوه". ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مردنی دایكی به‌هۆی هاوسۆزیی بووه بۆ كچه‌كه‌ی.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا، ده‌ركه‌وتووه، چه‌ندین هه‌وڵ هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به "كاسرین بۆن"ه‌وه بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بانگه‌واز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری له رۆژنامه‌كان و ناردنی ئیمێلیش سوودی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێییه‌كانیشیه‌وه كراوه و نه‌توانراوه بیدۆزرێته‌وه.
كاسرین، له 13ی كانوونی دووه‌می 2020 گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و دواتر له ناسنامه‌كه‌ی دڵنیابوونه‌ته‌وه.
د.ی