نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی بەرزدەبێتەوە

شارەزایانی بازاڕ پێشبینی دەکەن، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ خواستی جیهان بۆ نەوت لە خستنەڕوو زیاتر دەبێت
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020، بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە چەند ساڵی رابردووی بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی گەشبینییەکانە بە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.72% بۆ 72.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 0.62% بۆ 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

نرخی هەردوو جۆر نەوتی خاو لە مامەڵەکانی دوو هەفتەی رابردوودا بە گەشبینییەکان بەرزبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی لە ئەمه‌ریکا و ئەوروپا روویان لە بەرزبوونەوە کرد، بە تایبەت دوای ئەوەی حکومەتی وڵاتان ئاسانکارییان لە رێوشوێنەکانی گەشتکردن کرد.

شارەزایانی بازاڕ پێشبینی دەکەن، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ، سەرەڕای بەرزکردنەوەی پلە بە پلەی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە، بەڵام خواستی جیهان بۆ نەوت لە خستنەڕوو زیاتر دەبێت.

 

د.ی