یاریزانه كوردهكهی پێشووی خولی ئهڵمانیا دهستگیر كرا
یاریزانێکی کورد بەهۆی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە لە ئەڵمانیا دادگایی دەکرێت.
دهنیز ناکی یاریزانی پێشووی تۆپی پێ لە هەرێمی ئاخن بەهۆی تۆمەتباربوونی بە هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەرکرا و رەوانەی دادگا کراوە، کە ئەو یاریزانەی باکوری کوردستان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لەوانەیە حەوت ساڵ زیندانی بکرێت.
دەنیز ناکی پێشتر لە ریزەکانی سنات پاولۆ و پادێربۆرن یاریی کردووە و لە هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئەڵمانیاش یاریی کردووە.
میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، داواکاری گشتی لە هەرێمی ئاخن گروپی باهۆزی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنانی چەک تۆمەتبارکردووە کە ئەم گروپە لەلایەن دەنیز ناکی ٣١ ساڵانەوە سەرکردایەتی دەکرێت و بەوە تۆمەتباریش دەکرێت پەیوەندییەکی ژێر بەژێری لەگەڵ پەکەکە هەبێت.