به‌ فه‌رمی شوێنگره‌وه‌ی ئارنۆڵد له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دیاریی كرا

ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد به‌هۆی پێكانه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی جێهێشت
ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد به‌هۆی پێكانه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی جێهێشت

بە فەرمی بێن وایت یاریزانی برایتۆن لە شوێنی ئالێکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی لیڤه‌رپوول بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگڵاند دەکرێت.

گاریس ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند بڕیاریدا بێن وایتی بەرگریکاری یانەی برایتۆن لە شوێنی ئالێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول بانگهێشتی تیپەکەی بکات دوای ئەوەی ئارنۆڵد لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر نەمسا تووشی پێکان بوو به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت لە یۆرۆی ئه‌مساڵ یاریی بکات.

بێن وایتی 23 ساڵان بە یەکێک لە بەرگریکارە باشەکانی ئینگڵاند دادەنرێت بەڵام لە لیستی یەدەگی هەلبژاردەی ئینگڵاند دانرا و بەرامبەر نەمسا و رۆمانیاش یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد.

بێن وایت به‌رگریكاری یانه‌ی برایتۆن و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند
بێن وایت به‌رگریكاری یانه‌ی برایتۆن و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند