کۆمپانیاکە شەقامی بەردەم دادگای چۆمانی چاكکردەوە
K24- چۆمان:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا نیشان درابوو، كه به‌هۆی لانه‌بردنی ئۆتۆمبیلێك له‌سه‌ر شۆڵده‌ری شه‌قامی به‌رده‌م دادگای چۆمان، كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت هێڵی كێبڵی ئینته‌رنێتی به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه لار كردبووه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و شارۆچكه‌یه رایگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی به كۆمپانیاكه چاك كردووه‌ته‌وه و سوپاسی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش ده‌كات، كه له‌و حاڵه‌ته ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیای هێلی ئينته‌رنێت بۆ چاکردنەوەی شوێنی راکێشانی هێلی ئینته‌رنێت، بە کەمتر لەو ماوەیەی بۆیان دیاری کردبوون، لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانیمان شوێنەکەیان بەشێوەیەکی زۆر باش چاكکردەوە، دەست خۆشیان لێدەکەین.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سوپاس و پێ‌زانین بۆ هەموو ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە بە رەخنەی بنیاتنەرانە ئێمەیان لەو کێشەیە ئاگادار کردەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین کەهەر کەسێك لە هەر شوێنێك سەرپێچیەك یان کەموکورتیەکی بینی، سوپاسی دەکەین کە ئێمەی لێ ئاگادار بکاتەوە و دڵنیاییش دەدەینە هاووڵاتیانی سنووری شاراوانییه‌كه‌مان، رێگە بە هیچ کەس و کۆمپانیایەك نادرێت کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکاندا سەرپێچی بکات.
H.B