قوباد تاڵه‌بانی: نه‌هێشتنی رووتین له پێشینه‌ی گرنگیپێدانه‌كانی حكومه‌ته
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌هێشتنی رووتین له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی پرۆژه‌ی خزمه‌ته و داوای لە دیوانی وە‌زارە‌تە‌كانیش كرد، بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن لە پێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین و پێشكەشكردنی خزمەتی باشتر بە هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی حوزەیرانی 2021)، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت كۆبووەوە.
پڕۆژه‌ی خزمه‌ت كه له 28 ی ئابی 2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، لە چواچیوەی چاکسازییەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ کەمکردنەوەی رووتین و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەکانی هاووڵاتیانە، تا دەگاتە سیستەمی یەك پەنجەرەیی لە ئایندەدا.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كارانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی رووتینه‌وه هه‌یه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران داوای كرد، هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی دیاردە‌ی رووتین و گوتی:" دە‌بێت بە باشترین و ئاسانترین شێوە ھاووڵاتیان سود لە خزمە‌تگوزارییە‌كانی حكومە‌ت ببینن"، هه‌روه‌ها داوای لە دیوانی وە‌زارە‌تە‌كان كرد، بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن، بۆ ئە‌وە‌ی رووتین كە‌مبكرێتە‌وە و باشتر خزمه‌تی ھاووڵاتیان بكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی گوتی: " كە‌مكردنە‌وە‌ی رووتین لە ئیرادە و دە‌سە‌ڵاتی ئێمه‌یه، بۆیە ھیچ بە‌ربە‌ستێك نییە لەبەردەم جێبە‌جێ كردنی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت".
ئێستا پرۆژه‌ی خزمه‌ت له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ماڵپه‌ڕێكی به‌ناونیشانی"services.gov.krd" كردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته بە پێدانی زانیاری بەو هاووڵاتیاننه‌ی پێویستییان به خزمه‌ته، بەمەبەستی كارئاسانی و کەمکردنەوەی رووتین و ئاشناكردنی ھاووڵاتیان بە پێداویستییە‌كانی راییكردنی مامە‌ڵە‌کانیان و یە‌كخستنە‌وە‌ی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان.
H.B