گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی زانیاری ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له گه‌ڕه‌كی زانیاری شاری هه‌ولێر هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا، رائید سه‌ركه‌وت، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری ئه‌و رووداوه‌ی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 خسته‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه رائید سه‌ركه‌وت ئاشكرایكرد، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له‌رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌ی كۆتر و باڵنده‌ی به‌خێو ده‌كرد، له نهۆمی ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یدا بۆرییه‌ك بۆ هه‌واگۆڕكێ به‌ناو دیواری خانووه‌كه‌یدا بردبووه سه‌ر بانه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئاژه‌ڵێك له‌ناو بۆرییه‌كه‌وه ده‌چووه سه‌ر بانه‌كه‌ی و باڵنده‌كانی له‌ناو ده‌برد.
هه‌روه‌ها گوتی: خاوه‌ن ماڵه‌كه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی باڵنده‌كانی ده‌خوارد، كه گومان ده‌كرێت "جورج" بوبێت، به‌نزینی خستبووه ناو بۆرییه‌كه، به‌ڵام به‌نزینه‌كه گڕی گرتبوو و سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه و ژوورێكی دواوه له‌شێوه‌ی ته‌قینه‌وه داگیرسا بوو، دواتر تانكییه‌كی نه‌وتیش كه له حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه بووه، به‌و هۆیه‌وه ته‌قیبووه‌وه و گڕی گرتبوو.
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌ش كه له به‌نزینه‌كه به‌ربووه، رائید سه‌ركه‌وت گوتی: تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت ئه‌و به‌نزینه‌ی كراوه‌ته ناو بۆرییه‌كه به‌هۆی گه‌رما به‌گاز بووبێت و گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كه و به‌رمیلی نه‌وته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بووه، كه زیاتر له 90% ماڵه‌كه به‌ته‌واوی سووتاوه و دیواره‌كانیشی رووخاون و زیانی به زیاتر له 10 ماڵی ده‌وروبه‌ریشی گه‌یاندووه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه له‌و رووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه، خاوه‌ن ماڵ بووه و له‌دایكبووی ساڵی 1978 بوو.
H.B