زاخۆ.. 85 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە زاخۆ جێبەجێ دەکات
زاخۆ
زاخۆ

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لە قەزاكە دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی روونیکردووەتەوە، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەرێن.

پڕۆژەكان بریتین لە:..

-دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.

-دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.