هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی: پێویسته په‌كه‌كه و توركیا شه‌ڕه‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی خاك و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، به‌توندی شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داواكارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی خۆیان كارا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی په‌كه‌كه درووستی كردووه له‌ناوچه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای حزبی به‌یت نه‌هرێنی دیموكراتی له عه‌نكاوه كراوه و هه‌ر یه‌ك له "ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا"، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و سكرتێری ره‌وتی شلاما، په‌رله‌مانتار "رۆمیۆ هه‌كاری"، سكرتێری گشتی حزی به‌یت نه‌هرێنی دیموكراتی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، "جه‌نان جه‌بار حسێنی" سه‌رۆكی حزبی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، "جۆن ئه‌نوه‌ر هیدایه‌ت" په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی حزبی گردبوونه‌وه‌ی سریان، "رۆبینا ته‌یاری" په‌رله‌مانتاری كوردستان و ئه‌ندامی ره‌وتی شلاما ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بوون.
لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك هاوپه‌یمانییه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێی پڕۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیان كرد، كه بڕیاره بۆچوونی خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان روون بكه‌نه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد، كه كرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و به هۆیه‌وه 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون، كاتێك له ئه‌ركی فه‌رمی خۆیاندا بوون، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه به پێویستی ده‌زانن پارتی كرێكارانی كوردسان "په‌كه‌كه" و توركیا شه‌ڕه‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی خاك و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌و شه‌ڕ و توندوتیژییانه به‌لاوه بنرێن و له‌جیاتی ئه‌وه په‌نا ببرێته به‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتییانه، دا‌واشیان كرد، رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و بابه‌ته كارا بكرێت و ئه‌و ململانێییه خوێناوییه بوه‌ستێنرێت، كه بووه‌ته هۆی چۆڵكردنی زیاتر له 29 گوند رۆڵه‌كانمان به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌كانی دهۆك و زاخۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌دان خێزان ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون به هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگی ده‌ستگرتن به كاری نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش دووپات كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ بره‌ودان به بنه‌مای هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه له رووی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بۆ خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی نیشتمان.
د.ی