هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە عێراق ئاشکرا کرا

باڵندە لە وڵاتانی دیکە هاوردە دەکرێن
ئەنفلۆنزای باڵندە
ئەنفلۆنزای باڵندە

K24 - هەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای بەسرە بۆ هاوردەکردنی باڵندە لە وڵاتانی دیکە دەگێڕێتەوە.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە  لە پارێزگای بەسرە بۆ هاوردەکردنی باڵندە لە وڵاتانی دیکە دەگەڕێنێتەوە.

راشیگەیاند، جگە لە باڵندە چەندین کاڵا و خۆراکی دیکە بە نایاسایی هاوردە دەکرێت، وەک مریشکی زیندووی تووشبوو، هەروەها هێلکەی هاوردەکراوی تورکی.

ئاماژە بەوەشدا، زۆربەی ئەو کاڵایەنەی بە قاچاغ هاوردەدەکرێن بۆ پارێزگای بەسرە دەهێندرێن، ئەوەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە چەندین شوێن لە پارێزگاکە.

هاوکات. وەزیری کشتوکاڵ سەردانی دوو شوێنی لە پارێزگای بەسرە کردووە، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات کە ڤایرۆسەکە سنووردارە و پێویست ناکات هاووڵاتییان لە دڵەڕاوکێدا بن.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە، نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.