وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی راگەیاند

19ی ئەم مانگە خوێندنی قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی کۆتایی پێدێت
قوتابخانەیەکی سنووری هەولێر - ئەرشیف
قوتابخانەیەکی سنووری هەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، 19ی ئەم مانگە خوێندنی پۆلەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی کۆتایی پێدێت و 22ی مانگ دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "رۆژی شەممە 19/6/2021 کۆتا رۆژی خوێندنی قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی دەبێت. هەروەها رۆژی سێشەممە 22/6/2021 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵە".

دوای ئەوەی بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان پڕۆسەی خوێندن وەستێنرا، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 16/5/2021 پڕۆسەی خوێندن لەناو پۆل دەستیپێکردەوە.