لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری: پێویسته ئه‌م هێرشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه بوه‌ستێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌م هێرشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه بوه‌ستێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ستدرێژییه و یاساكانمان رێگه ناده‌ن جوڵه‌ی سه‌ربازی بیانی له ناو عێراق هه‌بێت و له عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتانی دیكه.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، پەکەکە هێزێکی ناشەرعیە لە هەرێمی کوردستان و هێرشەکانیشی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە کارێکی تیرۆرستین.
پارێزگاری دهۆك گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین، شه‌ڕی هیچ لایه‌نێكی سیاسیش ناكه‌ین، داوا له هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كه‌ین، كه هێزه‌كانیان له خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكشێننه‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ململانێ‌یان هه‌یه، با شه‌ڕه‌كه‌یان ببنه‌وه ناو خاكی خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بێت، زۆر باشتریشه".
گوتیشی: "ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین، هه‌ر هێزێكش ده‌ستدرێژی بكاته هێزی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی تیرۆریستییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه.
محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "ئه‌مڕۆ هاتووینه‌ته پارێزگای دهۆك، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و ره‌وشه بكه‌ین، كه له ناوچه‌كه درووست بووه و له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بیرنداربوون".
گوتیشی: "هاووڵاتیان له ئامێدی و زاخۆ شه‌هید ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامی توركیا بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، كه چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازییان له ناو خاكی عێراق درووستكردووه، كه ئه‌مه داگیركارییه، عێراق مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی هێزه فیدراڵییه‌كانه‌وه، هیوادارین به زووترین كات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت، تا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه قوربانی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه‌ی په‌كه‌كه و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، نابێت ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، ئه‌م هێرشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خاڵه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه بوه‌ستێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاكی عێراق و یاساكانمان رێگه ناده‌ن جوڵه‌ی سه‌ربازی بیانی له ناو عێراق هه‌بێت، له عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر وڵاتانی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پشتبه‌ستن به یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا، هیوادارم هاوكاریی زیاتر له ناو هێزه‌كانمان بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوكارییه‌ش به روونی له لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غدا بینراوه، كه چه‌ندین ناوه‌ندی هاوبه‌ش پێكهێنراوه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام ده‌بێت هێزی پاسه‌وانی سنوور له زاخۆ زیاد بكرێت، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا، سنووره‌كه زیاتر له 320 كیلۆمه‌تره، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه.
محەمەد رەزا، جه‌ختی كرده‌وه، ناوچه سنوورییه‌كان پێویستی به هێزی زیاتره، ده‌بێت لیوای دیكه‌ی بۆ بنێردرێت، هیوادارم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت، تا هێزی فیدراڵی بگاته سه‌رسنوور، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌و شه‌ڕه كه خوێنڕشتنی به‌رده‌وامی به‌دواوه‌یه، نه‌یهێڵین.
روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا ده‌مانه‌وێت ئه‌و شوێنانه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنووری تێدا جێگیركراون، ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی دۆخه‌كه ببینین، دواتر راسپارده‌كانی خۆمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكهێنراوه.
د.ی