مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت چاره‌نووسی مێسی دیاری بكات
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌نگاوێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی هاویشتووه و له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه گفتووگۆی كردووه.
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی مان سیتی له ده‌وروی مێسی ده‌سوڕێنه‌وه و جارێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاتوونه‌ته‌وه سه‌رهێڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆرخی مێسی كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مێسییه په‌یوه‌ندییه‌كی له به‌رپرسانی مان سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به داواكارییه‌كه‌ی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسێلۆنا رازیبووه كه له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی چاره‌نووسی لیۆ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لاپۆرتا ئۆفه‌رێكی به گرێبه‌ستێكی 10 ساڵی خستووه‌ته به‌رده‌ستی مێسی، به‌ڵام یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه ته‌نیا ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، چونكه پلانی ئه‌وه‌ی داناوه دوای ئه‌م دوو ساڵ ئه‌زموونێكی نوێ له خولی ئه‌مریكا تاقی بكاته‌وه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ماوه‌ی 21 ساڵه له بارسێلۆنا یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.