لێکۆڵینەوە لە هۆكاری له‌كاركه‌وتنی وێبسایته هه‌واڵییه جیهانییه‌كان ده‌کرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك وێبسایتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له جیهان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له كاركه‌وتن و وێبسایتی فه‌رمی حكومه‌تی به‌ریتانیاش ناكرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئه‌و وێبسایت و پێگه فه‌رمییانه، له كاركه‌وتنی به‌شێكی سێرڤه‌ری كلاوده.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جیا له دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵی و فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت، به‌شێكی زۆر له وێبسایت و ئه‌په خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون، وه‌كو تویچ، پینته‌رست، ئێچ بی ئۆ ماكس، هولو، رێددیت، سپۆتیفای، ئه‌مازۆن، تارگێت.
وه‌ك سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی له كاركه‌وتنی به‌شی كلاودی سێرڤه‌ری فاستلیه (FSLY)، كه ژماره‌یه‌كی زۆر دامه‌زراوه‌كان پشتی پێده‌به‌ستن.
لای خۆیه‌وه، كۆمپانیا فاستلی، بڵاویكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكاری گرفته‌كه ده‌ستپێكردووه.