وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ده‌بێت په‌كه‌كه له‌وه تێبگات به‌م كرده‌وانه هیچ ئامانجێك به‌دی نایه‌ت و گه‌له‌كه‌شمان باجێكی گه‌وره ده‌دات
K24 – هەولێر
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا له هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات رۆڵی خۆیان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بگێڕن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی کوردستان له‌کارە هەرەلەپێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، و رێگه نادات هیچ هێز و لایه‌نێك سنووره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌یەنێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌وه تێبگه‌ن، كه به‌و كارانه‌یان هیچ ئامانجێك ناپێكن و ته‌نها گه‌ل باجێكی گه‌وره ده‌دات.
دەقی راگەیەندراوی وەزاتی پێشمەرگە:..
ڕاگەیەندراوی ژمارە3 لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
کاتژمێر ٧:٣٠ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانش لە ناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هید کرا.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت.
بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.
هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه ده‌خوازین.
وەزارەتی پێشمەرگە
٨ی حوزەیرانی