شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانیان كرد
K24- كانی ماسێ:
ئه‌مڕۆ شاندێكی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری كانی ماسێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك كرد و له نزیكه‌وه له دۆخی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه و هێرشه‌كانی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه كۆڵییه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا، شنۆ ئه‌شقی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی، كه ئه‌ندامێكی شاندی په‌رله‌مانی كوردستانه بۆ ئه‌و ناوچانه، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا به‌ر ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداربوونه له‌و گرژییانه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه.
گوتیشی: ئامانجێكی دیكه‌مان له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كه بۆ ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ده‌ڤه‌ره‌كه هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و گرژییانه له‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی كرده‌وه، له ساڵی 1991ـه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیی بوونه‌ته‌وه و له شه‌ڕ و گرژییه‌كاندا زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه و چه‌ندین شه‌هید و برینداریان داوه و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و سنوور به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه، به‌وه‌ی كه تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ ئاوڕێكی له‌و ناوچانه نه‌داوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، شاندی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامداوه و تا سبه‌ی له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری ئه‌و پارێزگایه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، دواتر راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاماده ده‌كه‌ن و راسپارده‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرژییه‌كان تێیدا ده‌خه‌نه به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ر له ئێستا ئه‌وان هه‌میشه له په‌رله‌مان داوایان ده‌كرد خه‌ڵكی زیانمه‌ندی ئه‌و ناوچانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له دۆخی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆڵییه‌وه، گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كه داواكاری خه‌ڵك قه‌ره‌بووكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو داواكاری ئه‌وان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریییه بۆ ناوچه‌كانیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له نێوان په‌كه‌كه و توركیا له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێت، پێشێلكارییه‌كی زه‌ق و سته‌مكارییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به خاكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، بۆیه پێویسته ئه‌و گرژیانه له خاكی هه‌رێمی كوردستان دووربخرێنه‌وه، چونكه سوپای توركیا بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی كردووه‌ته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات، هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر نه‌ك وه‌ك په‌رله‌مانتارێك، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی یه‌كێتیش قسه بكه‌م، ئه‌وا هیچ كات حزبه‌كه‌شم ناچێته ژێر باری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ببێته قوربانی گرژی و ململانێ و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا".
سه‌باره‌ت به رۆڵی عێراقیش له پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی: "ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له حكومه‌تی عێراق بكرێت، بۆچی ئه‌وان داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كانی ئێمه‌یان ده‌وێت و بودجه‌مان ده‌بڕن و ئێمه به به‌شێك له خاكی عێراق ده‌زانن، به‌ڵام له پارێزگاریكردن له سنووره‌كانمان كه‌مته‌رخه‌من و فه‌رامۆشمان ده‌كه‌ن". وه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه، "پلانمان هه‌یه، له راسپارده‌كانی راپۆرته‌كه‌مان له‌باره‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه شوێنی ئه‌و پرسیاره بكه‌ینه‌وه و ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین، كه بۆچی هه‌موو شتێكیان له ئێمه ده‌وێت، به‌ڵام ئاماده نین سنووره‌كانمان بپارێزن؟!".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، كه ئایا ئه‌و دۆخه‌ی له‌و ناوچانه هاتووه‌ته ئاراوه، ته‌نیا كێشه‌ی ناوچه‌یه‌ك و حزبێكه یان كێشه‌ی هه‌موو كوردستانه؟ ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، كێشه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستانه به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌ركی ته‌واوی لایه‌نه‌كانه له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن، چونكه هه‌میشه دوژمنانی كورد له‌ناوچه‌كه سوودیان له لێكترازانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ته‌واوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش له‌و قۆناغه‌دا ده‌بێت هاوكار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی حوكمڕانی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه، له‌ده‌ست نه‌چێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شانده هاوبه‌شه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دۆخی ناوچه‌كه، كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانی له‌خۆ گرتووه، مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه، كه "ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوو ده‌داته ده‌ست سوپای توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن و خاكه‌كه‌ی داگیر بكرێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردووه رایانگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ده‌یبینن، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه به چاوی خۆیان له واقعی راسته‌قینه‌دا بینییان، كه پێشتر له میدیاكان ته‌نیا وه‌ك كێشه‌ی حزبێك و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نیشان ده‌درا، چونكه پرسه‌كه زۆر له‌و بیركردنه‌وه‌یه گه‌وره‌تره كه ئه‌و كیشه‌یه ته‌نیا به كێشه‌ی حزبێك و ناوچه‌یه‌ك دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه په‌كه‌كه به‌بێ هیچ پاساوێك خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته بیانوویه‌ك به‌ده‌ست توركیاوه، كه ته‌نیا له سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر له 320 گوند به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه چۆڵكراون".
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، "موختاری یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به شاندی په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند، په‌كه‌كه له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێكه‌وه به چه‌كی "BKC" ته‌قه‌ی له خاڵێكی سوپای توركیا كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و تۆپبارانه‌وه ده‌وروبه‌ری گونده‌كان بۆردومان بكه‌ن، بۆیه یه‌كه‌م داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، دوورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كانیان، ئینجا پارێزگاریكردنه له ئاسایشی ناوچه‌كه".
H.B