بلینكن: ئێران له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیكبووه‌ته‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌دان سزای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران بمێنێتەوە، تا هه‌ردوو وڵات نه‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی.
به‌پێی هه‌واڵێكی "رۆیته‌رز"، بلینكن له به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پیراندا گوتویه‌تی، كه پێشبینی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه به پلانی كاركردنی تێروته‌واوی هاوبه‌ش JCPOA (رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015) سه‌دان سزا له‌سه‌ر ئێران بمێنێتەوە، كه له‌و سزایانه‌ن "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوونی.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "رۆیته‌رز"، ئه‌و سزایانه بۆ ئه‌وه‌یه ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا رەفتاری خۆی بگۆرێت.
بلینكن، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیراندا، گوتوویەتی: "ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا نازانێت كه ئێران ئاماده‌گی تێدایه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 یان نا" وێرای ئه‌وه‌ی به وریاییه‌وه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه تیمی گفتوگۆكاری ئه‌مه‌ریكی نازانن كه ئێران ئاماده‌گی تێدایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵی. گوتووشیه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له پێشێلكردنی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌وا كات كۆتایی دێت له‌به‌رده‌م ئه‌و مادده پیتێنراوانه‌ی كه ئێران كه‌ڵه‌كه‌ی كردوون، چونكه دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی به‌سه".
ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران و ده‌وڵه‌تانی نێو رێككه‌وتنه‌كه له گفتووگۆدان بۆ سه‌رله‌نوێ نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی نیوز" ئاشكرای كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیراندا گوتی: "تا ئێستا ئاشكرا نییه ئێران ئه‌توانێت پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه‌كه". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رنامه‌كان به‌ره‌وپێشچوون، كاتیشمان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، كه‌مێك له‌داواكان پاشه‌كشێیان لێكراوه. به‌پێی راپۆرته گشتییه‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا كاره‌كان باشتربوون، ئه‌گه‌ر به‌م پێیه به‌رده‌وام بین له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به‌كاری گفتوگۆكان دێت".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌ی "4 توده‌ی"ی رادیۆی "بی بی سی" گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵین له‌گه‌ڵ هاوكاره ئه‌وروپییه‌كانمان، رووسیا و چین و ناڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ ئێران بۆ لێكگه‌یشتن له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه". گوتیشی: "ئێران نزیكبووه‌ته‌وه له‌خاڵی كۆتایی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی".
بلینكن هۆشداریدا له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه پێگه‌یه‌ی كه شوێنی هه‌ڵگرتنی جۆری نوێی مووشه‌كییه له باكووری ئێران دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "ناشناڵ" رۆژی (2ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) له رێگه‌ی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی چنگی كه‌وتوو و بڵاویكرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی "ئه‌ی بی سی نیوز" له‌مانگی (نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) وتووێژێكی ناڕه‌سمی له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له‌نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو بۆ به‌رچاوڕوونی یه‌كتر، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا رێككه‌ون له‌سه‌ر تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی 2015. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئێران رازی بوو به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ببێت له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ری.
به‌پێی "رۆیته‌رز" گه‌ڕی پێنجه‌می گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له (2ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) كۆتایی هات. به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕی شه‌شه‌می گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا، سبه‌ی (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر هیچ خاڵێكی دیاریكراو گه‌یشتبنه ئه‌نجام، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیراندا.
ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 2018 ه‌وه ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتنی پلانی كاركردنی تێروته‌واوی هاوبه‌ش JCPOA (رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015) بووه، كه ئه‌مه‌ش وای له ئێران كرد ساڵێك دواتر ده‌ست به پێشێلكاری بكاته‌وه به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه.
به‌پێی زۆرێك له دیپلۆماته ئێرانییه‌كان گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان بڕیاره ته‌نیا هه‌شت رۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت، كه 18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)ه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه سه‌رۆكێكی توندڕه‌و له ئێران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست كه به‌شێكی زۆر له گفتوگۆكارانی هه‌ردوولا پێیانوایه زه‌حمه‌ته به‌مزووانه هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌نجام.
د.ی