لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هه ولێر ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
لە راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "پشت بەستن بە زانیارى پێشوەختە مەفرەزەیەکى بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بەناوى (ن.ک.ح)لە دایکبووى 1994دانیشتووى کۆمەڵگاى (شاویس) لە هەولێر، پیشەى یاریدەدەرى دەرمانسازە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "دەست بە سەرداگرتنى بڕى(1430) پاکەت لە ماددەى هۆشبەر لە ناو ماڵەکەى کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن".
دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر:
رێکەوتى3/6/2021 پشت بەستن بە زانیارى پێشوەختە مەفرەزەیەکى بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بەناوى (ن.ک.ح)لە دایکبووى 1994دانیشتووى کۆمەڵگاى (شاویس) لە هەولێر، پیشەى یاریدەدەرى دەرمانسازە، لەگەڵ دۆزینەوە و دەست بە سەرداگرتنى بڕى(1430)پاکەت لە ماددەى هۆشبەر لە ناو ماڵەکەى کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن. تۆمەتبار لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى نا بە تاوانەکەى و بە مادەى (25/مخدرات)فایلى لێکوڵینەوەى بۆ کرایەوە.