ژنێک بە سکێک 10 منداڵی دەبێت

یەکەم جارە حاڵەتی وا تۆمار بکرێت
گۆسیام تامارا سیتهۆل
گۆسیام تامارا سیتهۆل

K24 - هەولێر

لە باشووری ئەفریقیا ژنێك بە سکێک 10 منداڵی دەبێت، کە ئەمە یەکەمجارە ژنێک بە یەک سک ئەو ژمارە زۆرەی منداڵی ببێت.

لە باشووری ئەفریقا ژنێکی تەمەن 37 ساڵ بە ناوی گۆسیام تامارا سیتهۆل لە نەخۆشخانەی بە سکێک 10 منداڵی دەبێت ئەمەش نوێترین ریکۆردی سکپڕییە لە جیهان.

بەپێی قسەی هاوسەرەکەی، سیتهۆل 7 منداڵی کوڕ و 3 منداڵی کچی بووە بەپێی میدیاکانی باشووری ئەفریقاش هەموو منداڵەکان لە تەندروستییەکی باشدان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو ئافرەتە دوو کچی دووانەی تەمەن شەش ساڵی هەیە.

مانگی رابردووش ئافرەتێك بە ناوی حەلیمە سیسی ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کردبوو کە بە یەک سکپڕبوون 9 منداڵی بوو، بەڵام سیتهۆل ئەو ریکۆردەی شکاند و بە یەک سک 10 منداڵی بوو.

گۆسیام تامارا سیتهۆل لەگەڵ هاوسەرەکەی
گۆسیام تامارا سیتهۆل لەگەڵ هاوسەرەکەی
گۆسیام تامارا سیتهۆل لەگەڵ هاوسەرەکەی
گۆسیام تامارا سیتهۆل لەگەڵ هاوسەرەکەی

 

م.ه