بەهۆی هەورە بروسکە 27 کەس گیانیان لەدەستدا

لە چەند ناوچەیەک هەورە بروسکە روویداوە
هەورە بروسکە
هەورە بروسکە

K24 - هەولێر

بەهۆی رووداوی سرووشتی، هەورە بروسکە لە هیندستان 27 کەس گیانیان لەدەستدا.

جاڤید ئەحمەد خان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رووداوە سروشتییەکان لە ناوچەی رۆژئاوای بێنگال لە هیندستان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای بێنگال 27 کەس بەهۆی هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا.

راشیگەیاند، لە ناوچەکانی هۆنگهلی، مورشید ئاباد، مینداپۆرە، بانکورا و نادیەدا هەورە بروسکە روویداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2019 لە هیندستان 2 هەزار و 900 هاووڵاتی بەهۆی هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا.

م.ه