وەزیری دارایی و ئابووری: پێویسته‌ پارێزگاری له‌ داهاتی گومرگه‌كان بكه‌ین

لەگەڵ بەڕێوبەری گومرگەكان كۆبووەوە
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات جه‌ناب نوری، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرگ لەسەر زیادكردنی داهات و  جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان. بە وردی باسی ئاستەنگەكانی كرد و پێكەوە رێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو رێگەیەوە،  رێ و شوێنی پێویست  بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن و زیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، جەختی لەوە كردەوە، كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین.