توخێل ئه‌م 2 یاریزانه ده‌كاته سووپرایز بۆ هانده‌رانی
یانه‌ی چێڵسی ئامانجه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌م هاوینه‌دا ده‌ستنیشان كردووه و ده‌یه‌وێت دوو یاریزان بكاته سووپڕایز بۆ هانده‌رانی.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئێرلینگ هالاند یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی بكات و پێشوازی له ئۆفه‌ره گرانبه‌هایه‌كه‌ی یانه له‌نده‌نییه‌كه بكات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی 100 ملیۆن یۆرۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌مان سه‌رچاوه نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی چێڵسی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی له كێبڕكێیه‌كی تونددان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه چێڵسی له‌م هه‌فته‌یه ئۆفه‌رێكی 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ پێشكه‌شكردنی حه‌كیمی خستبووه به‌رده‌ستی ئینته‌ر میلان، پاشان پاریس سانجێرمان هاته نێو ململانێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه مه‌غریبیه به 70 ملیۆن یۆرۆ.
سه‌رچاوه‌كه دوایین زانیاری له باره‌ی چاره‌نووسی حه‌كیمی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه كه چێڵسی ئۆفه‌ره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی پاریس كردووه‌ته 70 ملیۆن یۆرۆ و له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره‌ی ئینته‌ر میلان نزیك بووه‌ته‌وه.