عیماد محه‌مه‌د 3 یاریزانی كوردی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد

عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق
عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق

عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق 3 یاریزانی یانەی هەولێر بۆ یارییه‌كانی پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت كرد.

ھەریەکە لە یاریزانان عەبدولقادر ئەیوب، عەلی شاخەوان، مەسرور فەخرەدین) لەسەر داوای عیماد محەمەد راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە ریزی ھەڵبژاردەکە دەمینێنەوە و رۆژی ھەینی گەشتی وڵاتی میسر دەکەن دوای ئەنجامدانی تێستی کۆرۆنا.

سەبارەت بەدوورخستنەوەی یاریزان ( ئەمین نەبی)، کە ئەمرۆ لە ریزی ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە، حەسان تورکی یاریدەدەری راھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی: دوورخستنەوەی یاریزان ئەمین نەبی کاتییە پاش گەرانەوەمان لەم پاڵەوانێتییە دووبارە بانگھێشتی ھەڵبژاردەکە دەکرێتەوە، ئەم یاریزانە بچووکە و پێویستی بەکاتە و دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھێڵی ناوەراست (ئیرتکاز) لەسەر ئاستی عێراق.

ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەبی لە کۆمەڵەی سێیەم شانبەشەنی ھەڵبژاردەکانی (سنیگاڵ، دوورگەکانی قەمەر و لوبنان) یاری دەکات و وا بریارە ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە رۆژی (٢١)ـی ئەم مانگە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە یەکەم یاری خۆی بەرانبەر ھەڵبژاردەی دوورگەکانی قەمەر ئەنجام بدات.

ئه‌و 3 یاریزانه‌ كورده‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كراون
ئه‌و 3 یاریزانه‌ كورده‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كه‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كراون