به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر خوێنی پێشمه‌رگه نایه‌نه ده‌نگ و له ئاست په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه بێده‌نگن
K24 – هه‌ولێر:
هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه به‌هۆیانه‌وه ، له سێ رۆژدا، شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، و حه‌وت پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون، و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش رفێندران، ئه‌گه‌رچی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه و هێرشه‌كانیان سه‌ركۆنه كرد، بەڵام له ناوخۆدا ئه‌و كۆده‌نگییه له دژی دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی پەکەکە بۆسەر خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبینرا و ته‌نانه‌ت هەندێک لایەن بە وشەیەکیش باسیان له دەستدرێژییەکانی پەکەکە نەکرد، وەک بڵێی لە هەرێمی کوردستان ناژین، و شه‌ڕه‌كه ته‌نیا دژی لایه‌نێك و جوگرافیایه‌كی دیاریكراوه.
کاردانەوەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە
ئەو لایەنانەی سەرکۆنەی هێرشەکەیان نەکرد
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
هاوكات میدیاکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕان هەواڵ و راگەیه‌ندراوی پێشمەرگە و پەکەکە وەک یەک بڵاودەکەنەوە.
راگەیه‌ندراوی تێکەڵ و جیاوازی ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی په‌لاماره‌كانیان كردووه:
قوباد تاڵەبانی
"رووداوەکە مایەی نیگەرانی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە"
جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم
" پەکەکە کێشەی بۆ دروستکردووین"
مەلا بەختیار
دەبێت پەکەکە بە رۆشنی بیر لە چۆنێتی چارەسەرکردن بکاتەوە
"دەبێت پەکەکە رەچاوی مافە یاساییەکانی هەرێم بکات"
"دەبێت پەکەکە مەترسی لەسەر خەڵک و پێشمەرگە دووربخاتەوە"
مەحموود سەنگاوی:
"پەکەکە زۆر ناجسنە"
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆڕان
" پەکەکە له سنووری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی حیساب بۆ که‌س ناکات "
ئەو لایەنانەی سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد:
پارتی دیموکراتی کوردستان:
"هێرشەکەی په‌که‌که ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاک و سەروەریی کوردستان"
حزبى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان:
" دەبێت لایەنەکان بەرامبەر هەوڵەکانی پەکەکە یەکدەنگبن"
هاوپه‌یمانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی:
"هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە شەرمەزار دەکەین"
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق
"پێویسته سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی پەکەکە دابنرێت"
" پەکەکە بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی"
"پەکەکە مەترسییە لەسەر سەقامگیری هاووڵاتییان"
سەرۆک وەزیرانی عێراق
"هێرشی چەکدارانی پەکەکە سەرکۆنە دەکەین"
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق
"سەرکۆنەی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌که‌ین"
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پەرلەمانی عێراق
"پێویسته هێرشی پەکەکە بوه‌ستێندرێت"
"هێرشی پەکەکە کارێکی تیرۆریستییە"
هاوپەیمانی نەسر
" سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە دەکەین"
هاوپه‌یمانی عه‌زم
"سەرکۆنەی هێرشی پەکەکە دەکەین"
"دەبێت چه‌کدارانی په‌که‌که ده‌ربکرێن"
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
"پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م رەفتارانەی پەکەکە دابنرێت"
"پەکەکە مایەی نەهامەتییە بۆ هاووڵاتییان"
" پەکەکە رێز لەسەرەوەری کوردستان ناگرێت"
پەرلەمانی کوردستان
"داوا لە پەکەکە ده‌که‌ین شەڕ بباتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان"
حکومەتی هەرێمی کوردستان
"بەتووندی هێرشی پەکەکە سه‌رکۆنه دەکەین"
"پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە"
پێشمەرگە و خاکی هەرێمی کوردستان مۆڵکی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستانە، لە پێشمەرگە بێ جیاوازی بووەتە قەڵغانێکی پۆڵاین بۆ پاراستنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.. بەڵام کاتێک پێشمەرگە دەکەوێتە بەر دەستدرێژی و هەڕەشە ئەو لایەنانه بێدەنگی هەڵدەبژێن وەک بڵێی پێشمەرگە و خاکی هەرێمی کوردستان تەنیا موڵکی لایەنێک بێت.