کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکووک شکستی خۆی راگەیاند

گۆڕانکاری لە دەستەی نووسینگەکە دەکرێت
کەرکووک - ئەرشیف
کەرکووک - ئەرشیف

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، نووسینگەکەیان لە کەرکووک شکستی هێناوە لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، نووسینگەکەیان لە کەرکووک شکستی هێناوە لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی سەردانی نووسینگەکەیان کردووە هەستیان بەوە کردوە کە کاریگەری تائیفی و مەزهەبی بە کارەکانیانەوە دیارە، بۆیە ناچارن گۆڕانکاری لە دەستەکەدا بکەن، و دەستەیەک پێکبێنن کە رێز لە ئیرادەو، دەنگی هەموو لایەنەکانی شارەکە بگرێت بەبێ جیاوازی.