فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە عێراقە

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە عێراقە
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران

K24 - هەولێر

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ئاماژەیان بەوەداوە "درەنگانی شەوی رابردوو، ئیسماعیل قائانی، لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەتەوە".

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە سەرەتای ساڵی 2020دا، ئیسماعیل قائانی لە شوێنی قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی فەیلەقی قودسی  سوپای پاسداران دیاریکراوە، لە دوای وەرگرتنی ئەو پۆستەش ئەمە چوارەم جارە سەردانی عێراق دەکات.