لەگەڵ کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی نرخی نەوت دابەزی

نەوتی عەمبارکراو بە بڕی 5.2 ملیۆن بەرمیل تاوەکو کۆتایی هەفتەی رابردوو دابەزیوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

دوای بڵاوبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و زیادەی تۆمارکراوی بەنزین، کە ئاماژەیە بە کەمبوونەوەی خواست لەسەریان، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا دابەزی.

نرخی نەوتی خاو لە گرێبەستە داهاتووەکانیدا بۆ مانگی ئاب بەرێژەی 0.43٪ بۆ 71.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەسەکانی داهاتوویدا بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 0.40٪ بۆ 69.29 دۆلار دابەزیوە.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا دوێنێ چوارشەممە بڵاویکردەوە، کە نەوتی عەمبارکراو بە بڕی 5.2 ملیۆن بەرمیل تاوەکو کۆتایی هەفتەی رابردوو دابەزیوە و گەیشتووەتە 474 ملیۆن بەرمیل، هەر لە داتاکاندا هاتووە، خواست بۆ بەنزین بۆ 8.48 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە، لە کاتێکدا لە هەفتەی پێشووتر خواست بۆ بەنزین 9.12 ملیۆن بەرمیل بووە.

هاوکات لە هیندستانیش، خواست بۆ سووتەمەنی لە مانگی ئایاردا بۆ کەمترین ئاستەکانی لە دوای مانگی ئابەوە دابەزینی تۆمارکردووە، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکە، کە هۆکارەکانی گواستنەوە و چالاکی ئابووری لە سێیەم بەکاربەری نەوتی جیهانی پەکخست.