نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌وروپا: سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وروپا له كات و ساتێكی زۆر گرنگدا بوو
K24- هه‌ولێر:
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌لژیكا و دواتریش بۆ وڵاتی یۆنان و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌پێناو به‌ره‌وپیشبردنی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه رایگه‌یاند، به‌لژیكا ناوه‌ندێكی زۆر گرنگی بڕیاردانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و برۆكسلیش جگه له‌وه‌ی كه باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆی لێیه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌و شاره كۆببنه‌وه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته له كات و ساتێكی زۆر گرنگدا بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و دابڕانه‌ی كه به‌هۆی رێكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروست ببوو.
ئه‌م گوتانه‌ی دلاوه‌ر ئاژگه‌یی له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 له رێگه‌ی سكایپه‌وه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا هاتوون و گوتی: هه‌رچه‌ند هێشتا رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وامن و ده‌رگای به‌ڕووی هه‌موو جۆره دیپلۆماسیه‌تێكدا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌لژیكا به‌لای به‌لژیكییه‌كانه‌وه زۆر گرنگ بوو و به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا و گرنگیی پێدرا.
پرسیار/ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت تا چه‌ند خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا و شێوازی پێشوازیكردن و ئاستی ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز، كه هه‌رێمێكی زۆر به‌هێزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها دیداری له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كه هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌وروپاشه، به هه‌موو پێوه‌رێك ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، گوێگرتن له بۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ به‌رپرسانی ئه‌وروپا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، نه‌مازه كه بڕیاره له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی دژی داعش له رۆما به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له لۆكسمبۆرگ، كه په‌یوه‌سته به عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا باسیان لێوه كرا، ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌لایانه‌وه گرنگه كه بۆچوون و رای به‌رپرسانی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بواره جیاجیاكان بزانن، كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پرسیار/ كاردانه‌وه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و میدیایی به‌لژیكا سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن بوو؟
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و شێوازی پێشوازیكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له دیداره‌كاندا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی، هێمایه‌كی زۆر گرنگه بۆ نزیكییان له هه‌رێمی كوردستان و گرنگیدان به دیداره‌كان، جگه له‌مه‌ش ئه‌م دیدارانه ده‌بنه ده‌ستپێكێك بۆ جووڵاندنی زۆر كه‌یسی گرنگی ئابووری و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌لژیكا و هه‌رێمی فلانده‌رز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی گرنگه باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه به‌لژیكا وڵاتێكه خاوه‌ن سیسته‌مێكی فیدراڵی سه‌ركه‌وتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له سێ هه‌رێم پێكهاتووه و هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری پێویستییه‌كی حه‌تمیمان پێی هه‌یه و له‌دواڕۆژدا پێویستمان پێیان ده‌بێت و به‌رهه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگانه‌ش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بینین.
پرسیار/ ئایا ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه نیشان بده‌ن كه هێرشی په‌كه‌كه‌یان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئیدانه كرد؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24 گوتی: ئه‌و وڵاته گرنگانه‌ی خاوه‌ن بڕیارن، هه‌ڵوێستی توندیان نیشانداوه و هاوسۆزی خۆیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پیشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه، ئه‌وان تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه به هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی خۆیان ده‌زانن، له كۆبوونه‌وه‌كانیش جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردن و پشتگیریكردنی پیشمه‌رگه و هاوسۆزی خۆیان نیشانداوه و سه‌ره‌خۆشیشیان له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد، بۆ شه‌هیدبوونی ئه‌و ژماره پیشمه‌رگه‌یه‌ی له هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌دا بوونه قوربانی، هه‌روه‌ها دووپاتیانكرده‌وه، كه به‌شێك ده‌بن له لۆبیكردن بۆ به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و ئه‌وروپا.
H.B