تا ئێستا 20 ملیۆن كه‌س له‌هیندستان تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیندستان، به‌رزترین ئامارى مردووانى به هۆی كاریگه‌رییه‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه، كه له 24 كاتژمێرى رابردوودا "6148"كه‌س مردوون.
ئه‌م ژماره به‌رزترین تۆمارى مردووانه به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان، كاتێك ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به هۆی ئه‌م ڤایرۆسه له هیند گه‌یشته 359 هه‌زار كه‌س.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیندستان بڵاویشیكرده‌وه، رۆژانه پتر له 100هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بن، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ى تووشبوان گه‌یشتووه‌ته 20 ملیۆن و 183هه‌زار و 121تووشبوو، كه به به‌رزترین ژماره داده‌نرێت له ئاستى جیهاندا، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌م وڵاته 1.378.040.000 كه‌سه، به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانى هیندستان بۆ ساڵى 2021.
ئامارى مردووان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان گه‌یشته 3.782.900 كه‌س.