2 گه‌نج به‌هۆی رووداوی هاتووچۆه‌وه برینداربوون

K24- هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی وه‌ستان له شوێنێكی هه‌ڵه‌وه، 3 كه‌س كه 2 ماتۆرسكیلیان پێبووه، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و 2 له‌گه‌نجه‌كان برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی له‌وێ وه‌ستابوون، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوڕێیه‌كه‌ی بگرێت.
فازڵ حاجی، دیمه‌نی ئه‌و رووداوه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 11ی حوزه‌یرانی 2021 لەسەر بەرزەپردی شۆڕش لەسەر شەقامی 60 مەتریی هه‌ولێر، 3 گەنج کە 2 ماتۆڕسکیلیان لابوو، بۆماوەی 5 خولەک لەسەر بەرزەپردەکە رایانگرتووه بۆ وێنەگرتن، به‌بێ ئەوەی ره‌چاوی مەترسی وەستانیان بکەن لەو شوێنە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌نجه‌كان بەخۆیان و ماتۆڕسکیلەکانیانەوە له‌سه‌ر به‌رزه‌پرده‌كه وه‌ستاون، کە لەوکاتەی بەیانیش شەقامەکە تۆزێک چۆڵ بووه، له‌هه‌مانكاتدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو حاڵەتەش دێن و بەسەر بەرزەپردەکە دەکەون، بەخێرایی لێدەخوڕن، له‌وكاته‌دا ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت دێت و خۆی کێشا بە 2 لە گەنجەکان و ماتۆڕسکیلەکانیان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا هەردووکیان زامدار بوون، کە زامی یەکێكیان زۆر سەختە.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشکەکان، ئەگەری ژیانی یه‌كێك له‌و دوو برینداره زۆر لاوازە، روونیشكرده‌وه، به‌گوێره‌ی لێکۆلینەوە له رووداوه‌كه، ماتۆڕسکیلەکان بەخەتاباری سەرەکی رووداوەکە ئەژمارکران و ئۆتۆمبێلەکەش کەمتر خەتابارکراوه.
فازڵ حاجی راشیگه‌یاند، هێشتا 24 کاتژمێر تێنه‌پڕیووه، لەناو شاری هەولێر 4 رووداو له‌لایه‌ن ماتۆرسكیله‌كانه‌وه دروستبووه، کە لەهەر چوار رووداوه‌كه، ماتۆرسكیله‌كان خەتاباری سەرەکی بوون و زەرەرمەندی سەرەکیش هه‌ر ئه‌وان بوون، بۆیە تکاتان لێدەکەین پابەندی یاساکان بن و ژیانی خۆتان بپارێزن.
د.ی