نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى "شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان"، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.
له رێوڕه‌سمێکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ"، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه به یاوه‌ریی باڵیۆزی عێراق له ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى شه‌ممه 12ی حوزه‌یران "نێچيرڤان بارزانى" له‌گه‌ڵ "شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان" كۆده‌بێته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.