هاوپه‌یمانان: هاوبه‌شه‌كانمان 13 ئۆپه‌راسیۆنیان له‌ دژی داعش ئه‌نجامداوه‌

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ مانگی حوزه‌یران ئاشكرا ده‌كات
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش تا ئێستا له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش تا ئێستا له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌

K24- هه‌ولێر:

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ مانگی حوزه‌یران ئاشكرا كرد، كه‌ 13 ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجام دراوه‌.

وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، هاوبه‌شه‌كانمان سێزدە ئۆپه‌راسیۆنیان له‌ دژی داعش ئه‌نجامداوه‌، كه‌ رێگریكردووه‌ له‌ سێ سه‌ركرده‌ی داعش له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ دژی هاووڵاتییان له‌ عێراق و سووریا.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش تا ئێستا له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و له‌ عێراق و سووریا شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كات.

پێشتریش گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، كه‌ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای 3 ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازی دەداتە پێشمەرگە.

 

د.ی