پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دۆلار به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ده‌فرۆشرێت و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش بانگهێشتی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین.
ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت ده‌كرێت، له‌سه‌ر تاووتوێكردنی دوو پرس، ئه‌وانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، هه‌روه‌ها فرۆشتنی دۆلار به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌های فه‌رمی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 145 هه‌زار دیناره، و له بازاڕه‌كاندا به سه‌د و په‌نجا هه‌زار ده‌فرۆشرێت، به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م جیاوازییه‌ی نرخی دۆلار سوودمه‌ندن.
له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زێنرا، ئه‌مه‌ش له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌دا.
د.ی