سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

دوای ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌لجیكا و یۆنان كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتێک بۆ بەلجیکا و یۆنان و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار  لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە ، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت لەو گەشتەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی بەلجیکا، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سەرۆك وەزیرانی فلاندەرز، سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەی تاووتوێ کرد.

H.B