قەڵای "والیـی ئیلام"
K24 - ئیلام:
ئەم قەڵایە دهكهوێته دەشتی "میان کێو"ی ئیلام و لەسەر تەپەی "چگا میرکـی" شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە، لە ساڵی 1287ی هەتاوی و لە سەردەمی "قاجاڕ"دا ساز کراوە.
کانیی "بیبی" ئاوی ئەم قەڵایەی دابینکردووە کە بە شێوازی ڕابردوو و بە کەڵک وەرگرتن لە "بۆڕی گڵی"، ئاوی کانی دەنێردرایە حەوشەی ناوەندیی قەڵاکەوە.
ئەم میراتە کە هی کورد و کوردستانە، لە نەبوونی حکومەت و کیانێکی کوردی، رێکكەوتی 19ی بانەمەڕی 1376ی هەتاوی بە ژمارەی "1798" وەکوو میراتێکی نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.
قەڵای والی لە بەشی باکووری شەقامی "پاسداران" لە ناوەندی ئیلام هەڵکەوتووە و نۆژەن کراوەتەوە. ئەم بینا مێژووییە لە شوێنە گرنگە گەشتیارییەکانی شاری ئیلام و کوردستانە و مۆزەی خەڵکناسیی ئیلام لەوێدایە.
فۆتۆ: رێبوار مهحموودپوور