كه‌ركووك.. چەکدارانی حەشدی شەعبی گه‌نجیكیان رفاند
K24- هه‌ولێر:
شەوی رابردوو لە گەڕەكی قادسیە یه‌ك، هاووڵاتیه‌ك لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە رفێندرا، بەبیانووی ئەوەی کە قسەی بەحەشد گوتووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کەرکووك، بە کوردستان24ی گوت: ژمارەیەك چەكداری سەر بە حەشدی شەعبی، كە دوو ئۆتۆمبێل بوون و سه‌ر به گرووپی رێكخراوی بەدر بوون، شەوی رابردوو گەنجێکیان لە گەڕەکی قادسیە رفاندووه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس له حاڵه‌تی ئه‌و رفاندنه ئاگاداركرانه‌وه، چوونه‌ته شوێنی رووداوەکە و چه‌كدارانی حەشدیش رایانكردووه، دواتر پۆلیس شوێنیان كه‌وتوون، ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی چه‌كدارانی حه‌شدیش خۆیان گه‌یاندووه‌ته یەکێك لە بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆکەخانەی کەرکووك.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، گوتیشی: دوای ئاشکرابوونی چەکدارەکان، بەرپرسانی حەشدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه، ئەو گەنجە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان قسەی بەحەشد گوتووه، بۆیە دەستگیریان کردووە.
H.B