نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بی ده‌کات

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆزی عێراق له‌ ئیمارات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆزی عێراق له‌ ئیمارات

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٦/١٢ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بو زه‌بی کرد.

له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌، په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ره‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له‌ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد، بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی.

H.B