ڤەنزویلا دووچاری قەیرانی نەبوونی شەکر دەبێتەوە
K24-هەولێر
رۆژ دوای رۆژ دۆخی دژواری ئابووریی ڤه‌نزویلا ره‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌موو كه‌رته ئابوورییەکان و بواره‌كانی ژیان. كاریگه‌ری داكه‌وتنی نرخی نه‌وت و پشێوی ئابووریی و دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌با وڵاتی ڤه‌نزویلای ته‌نی، ئێستا خه‌ریكە قه‌یرانی كه‌می خۆراكیش سه‌رهه‌ڵده‌دات، به جۆرێك له بازاڕه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی شه‌كر ده‌كرێت.
ئێستا به‌هۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنی شه‌كری پێویست له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا كۆمپانیای كۆكاكۆلای ڤه‌نزویلا به‌رهه‌مهینانی كۆكاكۆلای شیرینی راگرت و ته‌نیا كۆكاكۆلای بێشه‌كر به‌رهه‌مدێنێت.
گوته‌بێژی کۆمپانیای كۆكاكۆلا له ڤه‌نزویلا كیری تریسله‌ر دەڵێ: "ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه شه‌كرمان پێده‌فرۆشن پێیان راگه‌یاندووین، كه چیدیكه و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ناتوانن شه‌كرمان بۆ دابین بكه‌ن، چونكه ئیدی كه‌ره‌سته‌ی خاوی شه‌كریان ده‌ستناكه‌وێت".
ئێستا كۆمپانیاكه به ناچاری به‌رهه‌مهێنانی كۆكاكۆلای ئاسایی و راگرتووه و ته‌نها ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه به‌رهه‌مدێنێ كه پێویستیان به شه‌كر نییه یان شه‌كریان تێدا بەکارناهێنرێت.
كۆمپانیای كۆكاكۆلای ڤه‌نزویلا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكای لاتینه و 7%ی داهاته‌كه‌ی له ڤه‌نزویلا به‌ده‌ستدێنێت.
له چه‌ندین ساڵی رابردوودا و به كاریگه‌ری ركابه‌ری به‌رهه‌می بیانی و زۆری تێچووی به‌رهه‌می ناوخۆیی و خراپی یاساكانی كار به‌رهه‌می قامیشی شه‌كر و شه‌كری ڤه‌نزویلا به ریژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه به جۆرێك ساڵی رابردوو به‌رهه‌می قامیشی شه‌كری ئه‌و وڵاته 450 هه‌زار تۆن بووه و ئه‌مساڵیش بووەته 430 هه‌زار تۆن، له به‌رامبه‌ریشدا 850 هه‌زار تۆنی له ده‌ره‌وه هاورده كردووه.
قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ڤه‌نزویلا كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی نه‌وتی جیهانه، ئه‌وه‌نده قوڵن ته‌نانه‌ت له قوڵایی بوتڵه‌كانی كۆكاكۆلاشدا ناتوانێت به‌رهه‌می شه‌كری ناوخۆیی بدۆزێته‌وه.
ئا: کاروان سەباح