فه‌وزی هه‌ریری: تا ئێستا گفتوگۆی ستراتیژی به‌غدا و واشنتن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌

فه‌وزی هه‌ریری: پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشتگیری حكومه‌ت بكه‌ن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات

K24- هه‌ولێر:

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن هیچ دەستکەوتێکی نابێت و ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ پێشكه‌ش به‌ عێراق كراوه‌، پێشكه‌ش به‌ هیچ وڵاتێك نه‌كراوه‌.

فەوزی هەریری، بە پێویستیشی زانی، لایەنە کوردستانییەکان پشتگیری حکومەت بکه‌ن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق، هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات.

ئه‌م گوتانه‌ی فه‌وزی هه‌ریری له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له‌ وڵاتی ئیمارات هاتوون، كه‌ یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد بن زاید ئالنەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە".

هه‌روه‌ها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24ی جه‌ختی كرده‌وه‌، ئیمارات رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و گرنگیش بە بۆچوونی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەدات.

H.B