گرووپی 7، به پلانێكی نوێ له ئابووری (چین) دەدەن
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن به زه واشنتن پۆست-ی گوتووه كه له كۆتایی وتوووێژه‌كانی لوتكه‌ی گرووپی 7دا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 12ی حوزه‌یران (یونیۆی 2021)، گروپه‌كه كێبڕكێی خۆیان راگه‌یاندووه به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا (BRI)ی وڵاتی چین.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز گرووپی 7 له هه‌وڵدایه په‌رچه‌كردارێكی سه‌خت و قورسی پێداگرییه به‌رده‌وامه‌كانی شی چین بینگ سه‌رۆكی چین بده‌نه‌وه، دوای 40 ساڵ له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و سه‌ربازی چین.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌مەریكی به رۆیته‌رز-ی راگەیاندووە "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه هانی وڵاتانی گرووپه‌كه بدات، كه رێوشوێنی ته‌واو بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره پێداگرییانه‌ی چین و به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌كه دوای 3 رۆژ كاركردن له باكووری خۆرئاوای ئینگلته‌را".
جی 7، بریتییه له كورتكراوه‌ی گرووپی7، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تانی له‌خۆگرتووه كه له رووی ئابوورییه‌وه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدان، ئه‌وانیش: كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا.
گرووپه‌كه له‌ساڵی 2014 ئه‌ندامێتی روسیا-ی هه‌ڵپه‌سارد، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناوی گرووپه‌كه له G8 بگۆڕێت بۆ G7 دوای ئه‌وه‌ی كه رووسیا نیوه‌دورگه‌ی (قرم) ی داگیركرد، كه پێشتر به‌شێك بوو له ئۆكرانیا. ئه‌وه‌ش بووه یه‌كه‌مین پێشێلكاری سنووریی له ئه‌وروپا له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه، ده‌ڵێت: "مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به رووبه‌ڕووبوونه‌وه یان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چینه‌وه نییه، هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی ئه‌رێنیمان نییه كه پێچه‌وانه‌ی به‌ها و پێوه‌رمان بێت له كاركردندا".
ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا (BRI) ی وڵاتی چین كه به ملیاره‌ها دۆلاری ته‌رخانكردووه وه‌ك پلانی ده‌ستخستنه ناو ژێرخانی وڵاته تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، بریتییه له ده‌سته‌واژه‌ی پلانێكی دیاریكراوی ژێرخانی ئابوریی كه شی چین بینگ سه‌رۆكی چین له ساڵی 2013 رایگه‌یاند. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له خۆده‌گرێت كه له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا درێژده‌بێته‌وه. به‌پێی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا (BRI) زیاتر له 100 ده‌وڵه‌ت رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چین كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی كه‌مه‌ره‌و رێگا-ی وه‌ك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و رێگای خێرا و ژێرخانی ئابووری.
له ساڵی 1979دا ئابووری چین له ئابوری ئیتالیا لاوازتر بوو، به‌ڵام دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهێنانی بیانی و چاكسازی بازاڕ بووه دووه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات له رووی ئابورییه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی گرووپی 7 ئاره‌زووی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هه‌لی گردبوونه‌وه‌كه‌یان له كه‌نار ده‌ریای كه‌نداوی كاربیس بۆ ئه‌وه بقۆزنه‌وه كه ئه‌وه پیشانی جیهان بده‌ن (دیموكراتییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌توانێت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی شوێنپێی چین-ێكی تازه‌پێگه‌یشتوو).
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاشكرا ئه‌وه‌ی به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ گوتووه، كه رۆژئاوا تا ئه‌مساته شكستی هێناوه له پێشكه‌شكردنی ئه‌لته‌رناتیڤێكی ئیجابی بۆ "نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت، ژینگه‌یه‌كی هه‌ژار و پێوه‌ره‌كانی كاركردن، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی زۆره‌ملێ"ی حكومه‌تی چین كه زۆرینه‌ی وڵاته‌كان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ستبه‌رداری بوون.
بۆیه ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ: "سبه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ راده‌گه‌یه‌نین كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جیهانی نوێیه و خواستی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له گرووپی 7 كه ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیڤی ته‌واوی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا (BRI)".
به‌پێی داتاكانی Refinitiv كه له نیوه‌ی مانگی پێشوو بڵاویكردووەته‌وه: (ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا زیاتر له 2600 پرۆژه‌ی به گوژمه‌ی 3 تریلیۆن و 700 ملیۆن دۆلار -ی له‌خۆگرتووه). وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه ساوس چاینه مۆرنین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له مانگی حوزه‌یران (یۆنیوی 2020)ی رابردوو رایگه‌یاندووه، 20%ی پڕۆژه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره‌و رێگا به‌هۆی په‌تای كۆڤید-19ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.
له‌مانگی ئادار (مارسی 2021) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه بۆرس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا میوانداری گرووپی 7 ده‌كات، تا ده‌وڵه‌تانی دیموكراتی پلانی كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ چین گه‌شه‌پێده‌دات.
به‌رپرسێكیش له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه كه بڕیاره سبه‌ی 13ی حوزه‌یران بڵاوكرێته‌وه، ئاماژەی بەوەداوە: "جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراوی وه‌ك شینگیانگ ده‌كه‌ینه‌وه كه كاری زۆره‌ملێ و چه‌وساندنه‌وه‌ی موسلمانانی تێدا ده‌كرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تی چین-ه‌وه".
گوتیشی: "به‌و پێیه‌ی گرووپی 7ین پێویسته گوزارشت له به‌ها و پره‌نسیپه‌كانمان بكه‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چین ته‌واوی ئه‌و تاوانانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌ناوچه‌ی شینگیانگ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه.
تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌ك ده‌رباره‌ی چۆنێتی پێدان و دابینكردنی دارایی پلانی بنیاتنانی ژێرخانی وڵاتی تازه گه‌شه‌كردووه له‌ئارادا نییه. به‌رپرسێك له كۆشكی سپی به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه "پلانه‌كه هه‌زاره‌ها ملیار دۆلار له دارایی گشتیی و تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت، بۆ هاوكاریكردن و كۆتاییهێنانی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی 40 تریلیۆن دۆلاره تا ساڵی 2035".
ئامانجه‌كه‌ش بریتییه له كاركردنی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی بۆ دابینكردنی پاره له‌ئێستا بۆ ئه‌م هه‌نگاوه. بۆیه به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی ده‌شڵێت: "هیواخوازین، شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان له گرووپی 7 و كه‌رتی تایبه‌ت و خاوه‌ن كار، به‌زووترین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ ملیاره‌ها دۆلار بخه‌نه بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت كه پێویستیان پێیه‌تی".
جۆو بایدن، رۆژی 9ی حوزه‌یران بۆ به‌شداریكردن له هه‌ردوو لوتكه‌ی گرووپی 7 (G7) و په‌یمانی ناتۆ، به‌رێكه‌وت. بڕیاره سبه‌ی 13ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2021) دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كانی گرووپی 7، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ بكات له برۆكسل.