بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم، جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سبەی چەکی بانک وەردەگرن
بانک
بانک

K24 – هەولێر

وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە ساڵی 2016 گەنمیان رادەستی سایلۆ کردووە، لە کاتی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی چەکی بانک سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.

وەزارەتی پیشەسازی خشتەی رادەستکردنی گەنمی بڵاوکردووەتەوە ئەوانەی گەنمیان لەو کاتانە رادەستی سایلۆ کردووە، سبەی رۆژی یەکشەممە بۆ وەرگرتنی چەکی بانک، سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن.

کۆیە لە 17/6/2016 تا 5/7/2016

ساحات گردەرەشە لە 17/6/2016 تا 27/6/2016

مسقفات گردەرەشە لە 10/7/2016 تا 15/7/2016

ناو سایلۆی هەولێر لە 25/5/2016 تا 5/7/2016

کۆیە لە 17/6/2016 تا 5/7/2016

مخازن شەمامک 9/7/2016 تا 10/7/2016

شەمامک لە 26/5/2016 تا 14/7/2016

گردەرەشە لە 26/5/2016 تا 18/6/2016

مەخمور لە 26/5/2016 تا 15/7/2016