عادل باخه‌وان: ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری عێراق بێت
K24- هه‌ولێر:
د. عادل باخه‌وان، سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنیستیتیوتی فەرەنسی له میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكێشته‌وه، عێراق تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری عێراق بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش درووست ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌تی.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، د. عادل باخه‌وان گوتی: "عێراق له كاره له‌پێشینه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نییه، له ئیداره‌ی بایدن، ته‌نانه‌ت كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیلیش له كاره له‌پێشینه‌كانی ئیداره‌كه‌ی بایدن نییه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه، كۆماری ئیسلامی ئێرانه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و واشنتن ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری عێراق بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن، ئه‌مه‌ریكا ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات، ئه‌و هه‌لومه‌رجه ره‌نگه رێگه بدات ئه‌مه‌ریكا فۆرمی ئاماده‌بوونی له عێراق بگۆڕێت، به‌ڵام ناتوانێت هه‌بوونی له عێراقدا بگۆڕێت، واتا ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌ر ده‌بێت و هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه به شێوه‌ی جیاوازه‌وه بێت".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكێشته‌وه، عێراق تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، له ساڵی 2003ـه‌وه تا 2021، كه عێراق به‌ڕێوه‌براوه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه عێراق خاوه‌نی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تدارییه، له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه عێراق خاوه‌نی سنوور و سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بووه له‌و وڵاته، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، عێراق تووشی قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره ده‌كات، ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له چه‌ند مانگ تا چه‌ند ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، یه‌ك له یه‌ك كاره‌ساتبارترن بۆ عێراق، كه له‌به‌رده‌م چه‌ند گریمانه‌یه‌ك دایه وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ، ته‌قینه‌وه‌ی ناوخۆ، شكستی ئابووری و دارایی، گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ، بۆیه ئه‌و سیناریۆیانه‌ی چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌كه‌ن، له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، زۆر خیراتر رووده‌ده‌ن".
د. عادل باخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی عێراق و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پشتیوانێك، ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتنێكی له‌رزۆكیش بێت، وا له عێراق ده‌كات رووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجێك ببێته‌وه، كه له رووی ئابووری، ئه‌منی، سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندی دراوسێ و سیاسیشه‌وه پێگه‌ی عێراق له ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه رووبه‌ڕووی خراپترین سیناریۆ ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته هاووڵاتیانی عێراق خۆیان بۆ ئه‌م سیناریۆیانه ئاماده‌بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه روونه‌ده‌ن، پێویسته عێراق به‌دوای پلانێكی جێگره‌وه بگه‌ڕێت، به‌ڵام ئایا ئه‌و نوخبه‌یه له عێراق هه‌یه؟، به زۆنی شیعه و سووننه و كوردیشه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه، كه بریتییه له نوخبه‌ی عێراقی، كه ئایا ده‌یانه‌وێت عێراق بمێنێته‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگه و خاك و سنوور، ده‌بێت نوخبه‌ی عێراق ئاماده بن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی دیكه، به‌رپرسیاریه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه، وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها چین و رووسیاش به پله‌ی دووه‌م، هه‌رچه‌نده شیعه هه‌ست به عێراقبوونی خۆی ده‌كات، به‌ڵام به هه‌ستی شیعی، سوننه‌كانیش به هه‌ستی سوننه‌بوونیان، كوردیش به‌هه‌مان شێوه، ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چ جۆره پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسیاریه‌تی نوخبه‌ی عێراق كه‌م ناكاته‌وه.
د. عادل باخه‌وان ئاشكرایكرد، به‌شێك له بیرمه‌ندان و رۆشنیبیرانی كورد وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه وایه، كه ویلایه‌تێكه له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یان هه‌رێمێكه له فه‌ره‌نسا، یان وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، كه یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته هه‌ر له‌رزۆكه‌كانی جیهانه، پێویسته له‌وه تێبگه‌ین، هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خاك، سنوور، جوگرافیا و یاسای نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێكه له وڵاته، كه پێی ده‌گوترێت عێراق.
ئاشكرایشی كرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم له‌وه‌دایه، كه عێراق له‌م قه‌یرانانه بێته ده‌ره‌وه، تا چه‌ند عێراق له‌و قه‌یرانانه نغرۆ ببێت، ئه‌وه‌نده‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه درووست ده‌كات، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ئابووری عێراق مایپووچ ببێت، ئه‌وا ئابووری هه‌رێمی كوردستان تووشی زیانێكی زۆر ده‌بێته‌وه.
د. عادل باخه‌وان روونیكرده‌وه، ئه‌و كاته‌ی داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له به‌غداوه نزیكببووه‌وه، ئاراسته‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر گۆڕی و تا 13 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نزیكبوونه‌وه، واتا ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان درووست ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش زۆر به جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیناریۆیانه بكات.
د.ی