خه‌ڵوسی ئاكار: ئێمه هێزى داگیركه‌ر نین له لیبیا

K24- هه‌ولێر:
خه‌ڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له لیبیا هێزى و داگیركه‌ر نین، رێككه‌وتنێكى سه‌ربازى هه‌یه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و ته‌ڕابلوس، بۆ مه‌شقپێكردنى سه‌ربازانى لیبیا.
ئاكار، له‌به‌رده‌م هێزێكى توركی له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى لیبیا گوتى: 500 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، ئێمه و لیبییه‌كان برابووین، بۆیه له دۆخى ئه‌مڕۆش پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین.
گوتیشی: تا ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى لیبیا ده‌مێنینه‌وه، كه خۆیان بتوانن به‌رگرى له‌وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و پێویسییان به هاوكاری نه‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له رووى لۆجستى و سه‌ربازییه‌وه پاڵپشتى لیبیا ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌گاته ئاستى سوپایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "توركیا هانى لیبییه‌كان ده‌دات، خاكه‌كه‌ى به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین لیبیا بۆ لیبییه‌كان بێت، كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و وڵاته‌ش "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" و هاوكاره‌كانیه‌تى، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن لیبیا دابه‌ش بكه‌ن".
خه‌ڵوسى ئاكار، له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى "مه‌عیتیقه" له ته‌ڕابلوسه‌وه گه‌یشته "سقڵییه"ى ئیتاڵیا، له‌وێ به‌رپرسانى سه‌ربازى توركیا و لیبیا پێشوازیان لێیكرد.
له‌ساڵى 2019، توركیا هێزه‌كانى له لیبیا بڵاوه‌پێكرد، ئه‌وكاته‌ى "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" ویستى هێرش بكاته سه‌ر ته‌ڕابلوس و داگیری بكات، توركیا هاوكارى "حكومه‌تى نیشتیمانى"ی لیبیاى كرد.
دواى ئه‌وه هه‌ردوو حكوومه‌تى لیبیا و توركیا، رێككه‌وتنێكى سه‌ربازیان ئیمزا كرد، بۆ مه‌شقپێكردنى سوپاى لیبیا له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه.
ك.ب