بە بڕی زياتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکات
شاری ھەولێر
شاری ھەولێر

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی زياتر لە دوو ملیار دینار 25 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەکات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای رەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (3499 لە 21/4/2021)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی (2،120،809،500) دوو ملیار و سەد و بیست ملیۆن و هەشت سەد و نۆ هەزار و پێنجسەد دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت".

روونکراوەتەوە "ئەو بڕە پارەیە لەسەر رێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پڕۆژانەیش كە بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پڕۆژەی خزمەتگوزارین و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن".