بەرهەمهێنانی بەنزین لە عێراق بەرزدەبێتەوە

بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ چوار ملیۆن لیتری رۆژانە بەرز دەبێتەوە
بەنزین
بەنزین

K24 - هەولێر

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، یەک ملیۆن لیتری دیکە لە توانای بەرهەمهێنانی بەنزین زیادیکردووە، ئێستا کۆی گشتی توانای بەرهەمهێنان گەیشتووەتە چوار ملیۆن لیتری رۆژانە.

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لە گرنگی پاڵاوتن کردەوە، بە یەکێک لە بنەماکانی ئابووری نیشتمانی وەسفی کرد، کە لە رێگەیانەوە جۆرەکانی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان و کەرتەکانی خزمەتگوزاری بەردەست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە زۆر گرنگە و سەرەڕای داهاتەکەی پاڵپشتی لە ئابووری دەکات، هەروەها زیادەی بەرهەمی نیشتمانی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی سووتەمەنی زیاد دەکات، کە وادەکات خواستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە و کەمتر پشت بە هاوردەکردن ببەستێت.