کۆمپانیای "کرێسنت پێترۆلیۆم" به هاوبهشی لهگهڵ "دانهگاز" نووسینگە لە سلێمانی دەکاتەوە
K24 - ههولێر:
کۆمپانیای کرێستنت پێترۆلیۆم و دانەگاز لە سلێمانی نووسینگەیهكی نوێ دەکەنەوە، چالاکییەکان زیاتر پهرهپێدهدهن و پڕۆژەکانیان فراوانتر دەکەن.
دانەگاز گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ كۆمپانیای "کرێسنت پێترۆلیۆم" کە کۆنترین کۆمپانیای بواری گازە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند نووسینگەیەکی نوێیان لە سلێمانی لە مەراسیمێکی گەورەدا کردەوە، لە مەراسیمەکەدا چەندین بەرپرسی باڵا و بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیا بەشدار بوون.
سەرەڕای فراوانکردنی کارەکانیان لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز، هەردوو کۆمپانیا 100 ههزار ژهمه ڤاكسینی کۆرۆنایان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی.
هاوکات بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەردوو کۆمپانیاکە خزمەتی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکەن، کە پڕۆژەکانیان تێیدا ئەنجام دەدەن، بە تایبەت خێزانە کەمدەرامەتەکانی ناوچە ئەنفالکراوەکانی قادر کەرەم، چەمچەماڵ، کەلار و کفری.
ئەو دوو کۆمپانیا ئیماراتییە، نووسینگە نوێیەکانیان لە سلێمانی دەکەنەوە، کە کارمەندی بە ئەزموون تێیدا کاردەکەن و پاڵپشتی لە فراوانکردنی پڕۆژەکانی گازی کوردستان دەکەن، لە جیاتی "کۆنسۆرتیۆمی پێرڵ پێترۆلیۆم" سەرپەرشتی کارەکان دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە وێستگەی کۆرۆمۆر 440 ملیۆن پێ سێجا و 15 ههزار بەرمیل کۆندێسەیتی رۆژانەیە. بەمەش دانەگاز گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری گازە لە عێراق. کە جگە لە پڕۆژەی KM250، پلانی هەیە بۆ زیادکردنی پڕۆژەیەکی دیکە به ناوی KM500، کە بە تەواوکردنی ئاستی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2024 دەگاتە نزیکەی یەک ملیار پێ سێجای رۆژانە.
د.ی