په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ "خالید شوانی" و "فارس عیسا" كۆده‌بێته‌وه‌

بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی و کەرکووك و شنگال به‌ تایبه‌تی كۆده‌بنه‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان به‌ كوردستان24ی رایگه‌یاند، به‌یانی دووشه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ میوانداری "خالید شوانی" و "فارس عیسا" ده‌بێت.

سامان ئه‌حمه‌د گوتی: هه‌ر یه‌ك له‌ "خالید شوانی"، وه‌زیری هه‌رێم كاروباری دانووستان و "فارس عیسا"، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ عێراق به‌یانی دووشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن.

سامان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌ میوانداری "خالید شوانی" و "فارس عیسا"، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچەکوردستانییەکانه‌ بە گشتی و کەرکووك و شنگال بەتایبەتی، له‌گه‌ڵ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و ئامادەباشی بۆ هەلبژاردنی داهاتووی عێراق.

 

د.ی