هه‌ولێر.. تۆمه‌تبارێك به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، له شه‌قامی "باتا" له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕێك مادده‌ی "كریستاڵ"ی پێگیراوه.
پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، بەشی پۆلیسی رێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەناو سەنتەری شار لە شەقامی "باتا"، تۆمەتبارێکیان بەناوی (گ. ص. م) كه تەمەنی 28 ساڵه، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆمەتبار لە کاتی دەستگیرکردنیدا، بڕێک ماددەی هۆشبەری پێگیراوه، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (14)ی هۆشبەرەکان راگیراوه.