7 ملیۆن عێراقى به‌هه‌ڕه‌مه‌كى ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پتر له 7 ملیۆن عێراقى به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش دابه‌شبووه به‌سه‌ر ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق.
ماڵپه‌ڕى "شه‌رقیه‌نیوز" بڵاویكرده‌وه، پسپۆڕانى دانیشتوان له عێراق، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دیارده‌ى"ژیانكردن به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى" له 2003 سه‌ریهه‌ڵدا و له فراوانبوونیشدایه، هۆكاره‌كه‌شى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوانى عێراقه، كاتێك حكوومه‌ت هیچ به‌رنامه و پلانێكى له‌باره‌وه نیه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له قه‌زاى زوبێرى سه‌ر به پارێزگاى به‌سره، ئه‌و دیارده‌یه له هه‌ڵكشاندایه، سه‌دان هه‌زار خانوو بێ به‌رنامه و پلان، هه‌روه‌ها بێ هه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان درووستكراون، داواشكراوه سوود له كێڵگه‌ى نه‌وتى "رومێله" وه‌ربگیرێت، تاوه‌كو كۆتایی به دیارده‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى بهێنرێت و قه‌زاى زوبێر به به‌سره ببه‌سترێته‌وه.
ك.ب