ناتانیاهۆ.. ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی درێژترین ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له مێژووی ئیسرائیل‌دا هه‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، كۆی گشتیی 15 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بوو، ئه‌و 12 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه حوكمڕانی كرد.
ناتانیاهۆ، ته‌نیا كه‌س بووه له مێژووی ئیسرائیل توانی بووی بڕوا به ده‌نگده‌رانی بهێنێت به‌وه‌ی ته‌نیا كه‌سه بتوانێت ئیسرائیل بپارێزێت.
ساڵی رابردوو، ناتانیاهۆ، رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چوار وڵاتی عه‌ره‌بی واژوو كرد.
سه‌ركه‌وتووش بوو له‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌نگژه‌ی داخرانی گشتیی به هۆی كۆرۆنا رزگار بكات و هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ڤایرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له چواره‌م هه‌ڵبژاردندا پارته‌كه‌ی شكستی هێنا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست)، متمانه ده‌داته نه‌یاره سیاسییه‌كانی ناتانیاهۆ و به‌و شێوه‌یه ناوبراو ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستده‌دات. به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانێتی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت، سیستمی حكومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كه دوو ساڵ به دوو ساڵ ده‌بێت. دوو ساڵی یه‌كه‌م رێبه‌ری پارتی راستڕه‌وی توندڕه‌و، نفتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت و دواتر ده‌سه‌ڵات ده‌گوازرێته‌وه بۆ یائیر لبید، كه پێشتر ئه‌ستێره‌ی كاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه.
ناتانیاهۆ خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه بوو
ناتانیاهۆ له (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1949)، له ته‌لئه‌بیب، له‌دایكبووه. بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وانه‌ی له باوكییه‌وه "بن تسیۆن" وه‌رگرتبوو، كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی "ئیسرائیلی گه‌وره"ی ده‌دا.
له 1976 تاكه براكه‌ی سه‌ربازی سوپا بوو، له كرده‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر دوو رێكخراوی فه‌له‌ستینی و ئه‌ڵمانی له ئۆگه‌ندا كوژرا، كه ژماره‌یه‌ك ئیسرائیلیان له فڕۆكه‌یه‌كدا به بارمته گرتبوو.
ناتانیاهۆ وتویه‌تی: براكه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی درووست كردووه.
ناتانیاهۆ به‌شێكی ژیانی له ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بردووه، په‌یمانگه‌ی ماساچۆسی ته‌كنۆلۆژی ته‌واو كردووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئینگلیزی زانێكی كارامه بوو، له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، له میدیای ئه‌مه‌ریكا زۆر ده‌رده‌كه‌وت و به‌رگری له ئیسرائیل ده‌كرد.
ئه‌و ده‌ركه‌وتنه یارمه‌تی دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركه‌وێت.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌ك دیپلۆماتكارێك له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له واشنتن كاری كردووه.
به‌رده‌وام گومانی له رێككه‌وتنی ئۆسلۆی تایبه‌ت به ئاشتی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل هه‌بووه.
له 1993 سه‌رۆكایه‌تی لیكۆدی گرته ده‌ست. له 1996 به هۆی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی توانی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 46 ساڵ بوو.
له 1999 ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دواتر به‌ده‌ستیهێنایه‌وه.
ناتانیاهۆ به‌رده‌وام بڕوای وابووه، ئیسرائیل "ده‌وڵه‌تێكی یه‌هوودییه" و پێویسته سنووری له باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه بگاته ئوردن، بۆیه غوری ئوردنی لكاند به كه‌ناری خۆرئاواوه.
ساڵی رابردوو، له به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی هۆڵۆكۆست، گوتی: گه‌لی جوو ده‌بێت به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بن، كه له ئارادان بۆ وێرانكردنی ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ جگه‌ره كێش بوو، له ساره‌ی هاوسه‌ری دوو منداڵ و كچێكیشی له هاوسه‌ری پێشووی هه‌یه.
ئه‌و تۆمه‌تبار كراوه، به وه‌رگرتنی به‌رتیل و گزی و ناپاكی له ئه‌مانه‌ت، به‌ڵام هه‌موویان ره‌تده‌كاته‌وه.
ناتانیاهۆ به میراتگری راستڕه‌وی ئیسرائیلی هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌شداری هیچ دانووستانێكی جه‌وهه‌ری بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌كردووه‌ز
هه‌میشه كاری بۆ فراوانخوازی و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی نیشته‌جێبوونی جووه‌كان كردووه.
به‌شدار بووه له له‌گۆڕنانی ئه‌و پرۆسه ئاشتییه‌ی له 1990ه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ستیپێكرابوو.
له 10 ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتیدا ژماره‌ی كۆمه‌ڵگه درووستكراوه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوا، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 زیادی كردووه.
ژماره‌ی جووه‌كان له‌و كۆمه‌ڵگانه، گه‌یشتووه‌ته 475 هه‌زار كه‌س له ناو 2.8 ملیۆن فه‌له‌ستینیدا.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل روویداوه. به تایبه‌تی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ناتانیاهۆ به‌رده‌وام ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌ی حزبوڵڵای لوبنان ده‌كرد، ئێرانیشی به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه داده‌نا.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا، ناتانیاهۆ پێداگیری ده‌كرد، كه نابێت ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی.
له 2015دا ناتانیاهۆ، له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی دانووستانی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ ئێران كرد.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس